بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میس کریدی نووسەر، شرۆڤەکار و لێکۆڵەری سیاسی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العالم دا وتی: جێی داخە کە حکومەتە کاتییەکەی سوریا ڕێز لە بەڵێن و ڕێکەوتنەکان ناگرێت و هیچ یاسایەکی نییە. هێرشێک هاوشێوەی هێرشی مەغولەکان کراوەتە سەر سوەیدا کە بۆ پەردەپۆشکردنی ڕێکەوتن و بەڵێنەکانی ئەوانە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوبراو وتی: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع بە هەموو چەک و کەرەستەیەکی سەربازییەوە هێرشیان کردە سەر خەڵک و نمایشێکیان بە ناوی شەڕ دواتر لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەستپێکرد تا خەڵک لەو ڕێکەوتنانە بەلاڕێدا ببەن.
کریدی وتی: حکومەتە کاتییەکەی سوریا هەموو کات بەیاننامە دەردەکات بەڵام پاشان بە پێچەوانەوە کرداری دەبینرێت. حکومەت بەڵێنی دابوو کە هێرش نەکاتە سەر سوەیدا بەڵآم ئێستا ڕوبەڕوی کۆمەڵێک تەرم، کۆمەڵکوژی، تاڵان، سووتاندن و ڕووخاندنی خانووەکانی خەڵک لە سوەیدا بووینەتەوە، ئەمە هەڵسووکەوتی کەسێکە کە دەیەوێت حکومەت پێک بێنێت یان لە گەڵ خەڵک ڕاستگۆ بێت؟/.