بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق جەبار یاوەر ڕایگەیاندووە کە هێرشە درۆنییەکان پەیوەستە بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداوە و بە دڵنیاییەوە ئەگەر ڕێکەوتن نەکرێت، هێرشەکان زیاتر دەبن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو ناکۆکییەی لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا دروستبووە سەبارەت بە بودجە و مووچە و نەوتەوە، هۆکارە کە کێڵگە نەوتییەکان بکرێنە ئامانج.
جەبار یاوەر ڕایگەیاندووە کە درۆنەکان لە ناوخۆی عێراقەوە ئاراستەی هەرێم دەکرێن و ئامانجەکەشی کشانەوەی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانە لە هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاندووە کە هێرشەکان زیانێکی زۆر بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەگەێنێت./.