ئاژانسی هەواڵی ئێرانی «ئینتخاب» لە زاری جەعفەرییەوە گواستوویەتییەوە، باسی لە چالاکییەکانی ئەرتەشی ئێران کرد لە سایەی ڕووبەڕووبوونەوەی وڵاتەکەی بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

جەعفەری گوتی کە هێزە تایبەتەکانی کۆماندۆ (کڵاو سەوزەکان) ١٤ ئۆپەراسیۆنی وشکانییان لە ناوچەکانی سلێمانی و هەولێر  ئەنجام داوە، کە پێگەکانی گرووپە چەکدارە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی کردووەتە ئامانج، بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامانیان و دیلکردنی ژمارەیەکی تریان.

فەرماندە ئێرانییەکە وتی: ئەو هێزانەی بەشدارییان لەم ئۆپەراسیۆنانەدا کردووە گەڕاونەتەوە بۆ وڵات بێ ئەوەی هیچ زیانێک لە ڕیزەکانیاندا تۆمار بکرێت.