کۆمسیۆنی هەڵبژاردن راگەیاند، دەنگدەران دەتوانن بنکەی دەنگدانیان لەناو هەمان پارێزگا بگوازنەوە، بەڵام گواستنەوە لەنێوان پارێزگاکان ڕێگەپێنەدراوە.

پرۆسەکە تا مانگێک پێش هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت و دەنگدەران بە کارتی دەنگدان، کارتی نیشتمانی و زانیاریی پێویست دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن.هەروەها، تا ئێستا زیاتر لە 30 هەزار دەنگدەری نوێ، لەوانەش لەدایکبووانی ساڵی 2008، تۆمار کراون بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو.