بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ڕۆژی ڕابردوو هەواڵێک بڵاو بووەوە کە یانەی لیڤەرپول پێشنیاری فەرمی بایرن
میونشنی بە بڕی 67.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی لویس دیاز ڕەتکردووەتەوە. هەروەها لیڤەرپول
نرخی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ لویس دیاز داناوە بەڵام بە داواکارانی دیاز ڕاگەیاندووە کە
لە ئێستادا هیچ پلانێکیان نییە بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە.
ڤینسێنت کۆمپانی
ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن لەم دواییانەدا پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ لویس دیاز
ئەنجامداوە و ئەو یاریزانە وەڵامێکی ئەرێنی بۆ
چوونه ڕێزی یانەی
بایرن میونشن دایەوە و هەروەها لیڤەرپولی ئاگادار کردووەتەوە کە دەیەوێت یانەکە بەجێبهێڵێت.
لویس دیاز کە لە هاوینی 2022 لە پۆرتۆوە پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە
کرد، تا ئێستا 148 یاریدا بۆ تیپەکە، 41 گۆڵ و
23 ئەسیستی گۆڵی تۆمارکردووە./.