سبەی زیاتر لە 600 خێزان لە قۆناغی یەکەمی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شارۆچکەی سەرێکانی دەگەڕێنەوە، و پلان هەیە لە چەند قۆناغێکدا سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێندرێنەوە.بەرپرسان ئاماژەیان دا کە لەمەودوا کورد و عەرەب بە هاوبەشی شارەکە بەڕێوە دەبەن و دەیپارێزن، هەروەها کوردیش لە ریزەکانی هێزە ئاسایشییەکاندا بەشداری دەکەن.تا ئێستا ناوی نزیکەی 80 هەزار ئاوارە تۆمار کراوە کە زۆربەیان ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە. بەرپرسان دەڵێن ئامانجیان ئەوەیە تا کۆتایی ئەم پرۆسەیە هیچ ئاوارەیەک لە پارێزگاکەدا نەماوە و خزمەتگوزاری و ئارامی بە تەواوی بگەڕێتەوە.