نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی 910 پلەداری ئاسایش لەسەر میلاکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد.بەپێی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەم فەرمانە دوای تەواوکردنی ماوەی یاسایی و تەواوبوونی ڕێکارە پەیوەندیدارەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە.

بڕیارەکە لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی هەرێمییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و پلەی ئەفسەران و پلەدارانی ئاسایش بە شێوەی فەرمی بەرزدەکرێتەوە.