وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەکاری بۆ کاراکردنی پلاتفۆرمێکی ئەلیکترۆنی دەکات بۆ پرۆسەی دامەزراندنی گرێبەست بە شێوازی لەجێدانان. بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 9ی ئاب کۆبوونەوەیەکی باڵا بە سەرپەرشتی وەزیر و بە بەشداری لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام بدرێت و دوای ئەوە ڕۆژی کاراکردنی سیستەمەکە دیاری بکرێت.بەپێی وەزارەت، ئەگەر سیستەمەکە چالاک بکرێت، ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری دوو هەفتە دەبێت.هەروەها بڕیار دراوە هیچ پارەیەک لە دەرچووان بۆ وەرگرتنی پشتگیریی پێویست بۆ ئەم پرۆسەیە وەرنەگیرێت، هەرچەند بەپێی یاسا نرخی پشتگیری 20 هەزار دینارە.
مەرجە سەرەکییەکان:
- تەمەن لەنێوان 18 تا 40 ساڵ.
- دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.
- لە هیچ دامەزراوەیەکی حکوومیدا بە میلاک یان گرێبەست دامەزرابێت نەبێت.
هەڵبژاردن بەپێی سیستەمی خاڵبەندی ئەنجام دەدرێت و بڕوانامەی زانستی، ساڵی دەرچوون، پلەی خوێندن، ڕیزبەندی دەرچوون و بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی لە هەژمارکردنی خاڵەکاندا وەردەگیرێن. وەزارەت ئاماژەی کردووە کە ئەم بڕگانە هێشتا رەشنووسن و ئەگەری گۆڕانکارییان هەیە.