بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، وەرگرتنی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی تەنیا بە هێنانی فۆڕمی خۆراکی ئەسڵی ئەنجام دەدرێت. لەمەودوا بەنزینی حکوومی بە نرخی 750 دینار تەنیا بەو کارتە دابەش دەکرێت و هەر هاووڵاتییەک 40 لیتر وەردەگرێت. هاووڵاتییەکانی کە یەک جار بەنزینیان وەرگرتووە، تا ڕاگەیاندنی وەجبەی دووەم ناتوانن دووبارە بەنزین وەربگرن.
مەرجێکی نوێ بۆ وەرگرتنەوەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی ڕاگەیەنرا
جام کوردی - بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر مەرجێکی نوێ بۆ وەرگرتنەوەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی ڕادەگەیەنێت، کە هاووڵاتییان دەبێت فۆڕمی خۆراکی ئەسڵی لەگەڵ خۆیان بهێنن.
4 کاتژمێر لەمەوبەر