بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەنووچێهر حەبیبی کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی ئەربەعینی لە پارێزگای کرماشانی ڕاگەیاند، هەروەها گەڕانەوەی هاتوچۆی زیارەتکارانی لە سنوورە نێودەوڵەتییەکانی خوسرەوی و سۆمار بۆ حاڵەتی ئاسایی خۆی ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: ئەمساڵ زیاتر لە 1 ملیۆن زیارەتکار سنووری خوسرەوییان بەزاندووە کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لەسەدا 6 زیادی کردووە.
پارێزگاری کرماشان بە ئاماژەدان بە پێگەی ئەم پارێزگایە وەک "دەروازەی کەربەلا" زیادی کرد: بە پلاندانانی ستادی ئەربەعین، هاوکاری دەزگاکانی جێبەجێکردن و پشتیوانیی خەڵک، هەلومەرجی پێویست بۆ هاتووچۆی ئاسان و سەلامەت و بێ کێشەی زیارەتکارانی لە سنووری خوسرەوی دابین کراوە.
حەبیبی بە ئاماژەدان بەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە زیارەتکاران گیراوەتەبەر، وتی: ئەمساڵ 24 شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل بە توانای 300 هەزار ئۆتۆمبێل و 364 کاروان لە پارێزگاکە و نزیکەی 400 کاروان لە پارێزگای دیالەی عێراق چالاک بوون. هەروەها تۆڕی گواستنەوەی جاددەیی و هێڵی ئاسنی و ئاسمانی بۆ جووڵەی زیارەتکاران بەهێزتر کرا و زیاتر لە 6 هەزار مەتری چوارگۆشە سایەبانی نوێ لەسەر سنووری خوسرەوی دروستکرا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: لەگەڵ چالاککردنی تەواوی دەروازە سنوورییەکان، کاتی تێپەڕاندنی زیارەتکاران کەمکرایەوە بۆ نزیکەی پێنج چرکە.
بەرپرسی ستادی ئەربەعینی پارێزگا هەروەها ئاماژەی بە دەستپێکردنی سنووری سۆمار وەک دووهەمین سنووری ئەربەعین لە کرماشان کرد و وتی: ژێرخانی ئەم سنوورە لە ماوەی نزیکەی 40 ڕۆژدا ئامادەکرا، و سۆمار توانی یەکەم ئەزموونی سەرکەوتووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ زیارەتکاران تۆمار بکات.
بە وتەی ناوبراو، بڕیار دراوە کە ئەم سنوورە وەک تاکە سنووری نوێی وڵات لە یەکەم کۆبوونەوەی ستادی ناوەندیی عەربەعیندا پەسەند بکرێت و سوود لە ڕێوشوێنەکانی گەشەپێدان وەربگرێت.
پارێزگاری کرماشان بە ئاماژەدان بەوەی کە نزیکەی لەسەدا 60ی زیارەتکارانی ئەربەعینی وڵات لە کرماشانەوە بۆ سنوورەکانی خوسرەوی، سۆمار و مێهران گەشتیان کردووە، ڕوونی کردەوە: هەرچەندە ئۆپەراسیۆنی سەرەکیی ئەربەعین کۆتایی هاتووە، بەڵام خزمەتکردن بە زیارەتکاران کە تا ئێستاش لە سنووری خوسرەوییەوە لە ڕێگای گەڕانەوەدان بەردەوامن.