بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەمیر حاتەمی فەرماندەی گشتی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ محەممەد پاکپور فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆبووە.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەو کۆبوونەوەدا جەختی لەوە کردەوە کە ورەی هێزەکانی سوپا لە باڵاترین ئاستدایە و ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکان بۆ دووبارەکردنەوەی لێدانی دوژمن لە ئامادەیی و هاوئاهەنگی تەواودان.

محەممەد پاکپور یادی شەهیدان باقری، سەلامی، ڕەشید و شادمانیی بەرز ڕاگرت و ستایشی حەماسەتی گەلی ئێرانی لە شەڕی سەپێندراوی 12 رۆژەدا کرد و وتی: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژوارترین و ئاڵۆزترین پیلانی مێژووی دژ بە وڵاتیان بە پشتیوانی کەم وێنەی خەڵک پووچەڵکردەوە.

ناوبراو وتی: ئیرادە و بوێریی گەلی ئێران و هێزە چەکدارەکان سەرکەوتووی ئەم گۆڕەپانە بوو و هەمووان پێکەوە ڕاوەستاوین و ئێرانی ئازیز هیچ کات لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان تووشی شکست نەبووە.

فەرماندەی سوپای پاسداران هۆشدارییدا کە لە ئەگەری هەر هەڵەیەکی نوێی دوژمن، شەڕ لە هەمان خاڵی ڕاگیراو دەست پێدەکاتەوە./.