بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاندووە کە لە پاش ئاڵۆزتربوونی دۆخی سوریا بە هۆی بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی ئەو وڵاتە لە گەڵ خێزانەکەی دیمەشقیان بەجێهێشتووە.
کەناڵەکە ڕایگەیاندووە کە گرووپێکی سەربازی چووەتە باڵاخانەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سوریا و کۆنتڕۆڵی تەلەفزیۆنی فەرمی ئەو وڵاتەیان کردووە.
ئەلمەیادین ڕایگەیاندووە کە لە کردەوەیەکدا سێ کەسایەتی باڵای حکومەتەکەی شەرع تیرۆر کراون کە مەرهەف ئەبوقەسرە وەزیری بەرگریی سوریا لە ناو ئەواندا بووە./.