بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی پاریس سانجێرمان به فەرمی ڕایگەیاند که ڕێناتۆ مارین دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕۆما، هاتووەته ڕیزی یانەکه. مارین کە بە یەکێک لە بەهرەمەندە دەرکەوتووەکان لە پۆستی گۆڵپارێزدا ناسراوە، ڕۆڵی گۆڵپارێزی سێیەم لە تیپەکەدا بە ڕاهێنەرایەتی لویس ئەنریکی وەردەگرێت. گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان تاوەکو ساڵی 2030 درێژە و ئەمەش ئاماژەیە بۆ متمانەی یانەکە بە داهاتووی ئەم یاریزانە گەنجە./.