بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ڕۆژی ڕابردوو مێهدی قایدی بڕیارێکی سەرسوڕهێنەر و چاوەڕوان نەکراوی دا
بۆ پەیوەندی کردن بە یانەی نەسری ئیمارات. گواستنەوەیەک کە کەس پێشبینی نەدەکرد،
چونکە پێشبینی دەکرا جارێکی دیکه گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی کەلبا درێژبکاتەوە.
ئەم بابەتە وایکرد ڕۆژنامەکانی ئیماراتی ئەم گواستنەوەیە بە
شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بڵاو بکەنەوە. ڕۆژنامەی ئەلبیان بڵاویکردۆتەوه که مێهدی قایدی
به گرێبەستێکی سێ ساڵه پەیوەندی به یانەی نەسر کردووه و ئەم گواستنەوە تا ئێستا به
گرنگترین کڕینی وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی هاوینە دادەنرێت.
هەروەها ڕۆژنامەی
ئیمارات ئەلیۆم، قایدی بە ئەستێرەیەک وەسف کرد کە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی کەلبا
ئاستێکی نایابی هەبوو و لە 23 یاریدا 16 گۆڵ و 7 ئەسیستی گۆڵی تۆمارکرد و بووە یەکێک
لە باشترین یاریزانەکانی ئەو وەرزە./.