بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیک سالیوان ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران پێویست نەبووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو دەستدرێژییە سەربازییە، دەرفەتی دیپلۆماسیی لاواز کردووە.
سالیوان ڕایگەیاند کە ئێران ئامادەی قبووڵکردنی ڕێکەوتنێکی باش بوو و ئەو ڕێکەوتنەش دەیتوانی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران لە چەندین دەیە سنوردار بکات.
ڕاشیگەیاند کە ئەمریکا بەردەوام پێویستی بە دانوستان لە گەڵ ئێران هەیە./.