بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی یەک شەممە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێشوازیی لە عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران کردووە.

دیمێتری پسکۆف ڕایگەیاندووە کە لاریجانی بۆچوون و هەڵوێستەکانی ئێرانی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران بە پوتین ڕاگەیاندووە.

وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی نێوان پوتین و لاریجانی، سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەڵوێستی خۆیی سەبارەت بە چارەسەری سیاسیی پرسەکانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران خستووەتەڕوو./.