بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە میانەی پێشوازیکردن لە شاندێکی پەرلەمانیی ئێران، سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران، وتووێژ و بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
حەکیم جەختی لە سەر پێویستی کەڵک وەرگرتن لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) لە پێناو پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران کردەوە.
ناوبراو هەروەها ستایشی خۆڕاگریی گەلی ئێرانی کرد لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی./.