بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی ئاماری تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، عێراقییەکان چوارەم گەورەترین کڕیاری خانووبەرە لە تورکیا لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودان.
دەستەی ئاماری تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کڕینی موڵک و ماڵ لە تورکیا لە مانگی حوزەیران بە ڕێژەی 35.8% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 107 هەزار و 665 موڵک بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2024.
دەستەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە فرۆشتنی خانوو بە هاووڵاتیانی بیانی بە ڕێژەی 8.7% زیادیکردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2024 و گەیشتووەتە هەزار و 565 خانوو.
لە کڕینی موڵک و ماڵی تورکیا، هاووڵاتیانی ڕووسیا بە 326 موڵک لە پلەی یەکەمدا و ئۆکراینییەکان بە 111 موڵک لە پلەی دووەمدان .
ئێرانییەکان بە کڕینی 109 موڵک لە پلەی سێیەمدا هاتوون، عێراقییەکانیش بە 97 موڵک لە پلەی چوارەمدا هاتوون./.