بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دانوستانەکانی تاران و واشنتن، وتی: لە ئێستادا پلانێکمان بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکا نییە.
ناوبراو سەبارەت بە وڵاتانی ئەورووپیش وتی: ڕۆژی هەینی کۆبوونەوەی نێوان ئێران، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا لە ئاستی جێگرانی وەزیری دەرەوە بەڕێوە دەچێت.
بەقایی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا دەبێت.
وتیشی کە تەوەری سەرەکیی دانوستانەکان، هەڵگرتنی سزاکان و دۆسیەی ئەتۆمیی ئێرانە./.