بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکا، وتی: ئێران دەستهەڵگری پلانی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.

ناوبراو وتی: ئەم توانایە دەسکەوتی گیانفیدایی زانایانی ئێرانییە و لە ئێستادا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە بووەتە بابەتێکی نیشتمانی و بۆ ئێمە زۆر ئازیزە.

عێراقچی وتی: بە هۆی بۆردومانەکانەوە پلانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران ڕاوەستاوە و زیانی زۆر و جیدیی پێگەیشتووە، بەڵام هیچ کات واز لەم پلانە ناهێنین./.