بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەوە 61 فەڵەستینی لە نێویاندا ژمارەیەک کەس کە چاوەڕێی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان بوون، لە ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکانی ئەمریکا – ڕژێمی زایۆنیستی، بە هۆی هێرش و تەقەی سەربازانی سوپای زایۆنیستەوە شەهید بوون.

ئەم دۆخە کارەساتبارەی کە لە ئەنجامی هێرش و گەمارۆدانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە سەریهەڵداوە، تەنانەت لە کاتێکدا کە 25 وڵاتی جیهان داوایان لەو ڕژێمە کردووە دەستبەجێ کۆتایی بە شەڕی دژی ناوچەکە بهێنێت، بەردەوامە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بە قەبارەی ئازارە مرۆییەکانی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە تووشی شۆک بووە.

کەرتی غەززە بووەتە وێرانە، ئاو و خواردن نییە، ئەم ناوچەیە تەنیا جوگرافیایەکی سووتاو نییە، بەڵکوو شایەتحاڵێکی زیندووە بۆ داڕمانی ویژدانی مرۆڤ./.