بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، گەڕانەوەی ترش کاتێک ڕوودەدات کە ترشی گەدە بەرەو سورێنچک بەرز دەبێتەوە
و دەبێتە هۆی سوتان و ناڕەحەتی. نزیکەی لە سەدا 20 ی خەڵک تووشی گەڕانەوەی ترشی
گەدە دەبن و ئەم حاڵەتە تا ڕادەیەک باوە.
خواردنی جۆراوجۆر
کاریگەری راستەوخۆی لەسەر گەڕانەوە هەیە و هەندێک خواردن دەتوانن یارمەتیدەر بن لە
کۆنتڕۆڵکردنی ترشی گەدە. لەگەڵ ئەوەشدا، خواردنی ترش، چەور و تیژ ترشی گەدە زیاد دەکات
و نیشانەکانی گەڕانەوەی گەدە خراپتر دەکات.
زەنجەفیل:
توێژینەوەکان
دەریدەخەن کە زەنجەفیل پێکهاتەیەکی تێدایە کە کاریگەری دژە هەوکردنی هەیە. ئەم پێکهاتانە
بەتاڵ بوونی گەدە لە خواردن خێراتر دەکەن و دەبنە هۆی ئەوەی ترشی گەدە کەمتر بەرەو
سورێنچک بڕوات
بنێشتی بێ شەکر:
بنێشتی بێ شەکر بە ڕێژەیەکی مامناوەند، هەستی سوتان و ئازاری
گەدە کەم دەکاتەوە. کاتێک بنێشت بەکار دەهێنیت، بەرهەمی ئاوی ناو دەمت زیاد دەبێت.
ئاوی ناو دەم دژی ترشی گەدە کار دەکات کە گەڕاوەتەوە بۆ سورێنچک.
خۆراکی پڕ ڕیشاڵ:
توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەو کەسانەی خواردنی پڕ ڕیشاڵ دەخۆن
هەرسیان باشترە و کەمتر تووشی سوتان و ئازاری گەدە دەبن. ئەو خۆراکانەی پڕ ڕیشاڵن
بریتین لە: میوەی وەک سێو، مۆز، هەڵوژە و توو. چەرەسات. سەوزەی وەک سپێناخ و برۆکلی.
دانەوێڵە تەواوەکان.
هەنگوین:
هەنگوین سوودی زۆری هەیە، لەوانە یارمەتیدان بۆ
کەمکردنەوەی ئەگەری گەڕانەوە ترشی گەدە. هەنگوین دەتوانێت حاڵەتێک لە گەدە و سورێنچکدا
درووست بکات کە ڕێگری دەکات لە جوڵەی ترشی گەدە بۆ ناو سورێنچک.
پڕۆتینی کەم چەوری:
لەوانەیە تێبینی ئەوەت کردبێت کاتێک پرۆتینی بێ
چەوری وەک مریشک، قەل و ماسی دەخۆیت سوتان و ئازاری گەدەت کەم دەبێت. باشترە کەمترین
ڕۆن و کەرە بەکار بهێنیت لەکاتی ئامادەکردنی گۆشتی بێ چەوری یان خواردنی دەریایی./.