بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، پاوڵ پۆگبا بە گرێبەستێکی دوو ساڵەوە پەیوەندی بە مۆناکۆوە کرد دوای 18
مانگ لە دوورخستنەوەی لە تۆپی پێ بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە.
پۆگبا لە چاوپێکەوتنێکدا
سەبارەت بە ڕاشفۆردەوە ڕایگەیاند: ئەمە زۆر مەزنە. من دڵخۆشم بۆ ڕاشفۆرد چونکە
مانچستەر یۆنایتد ژمارەی درێسەکەی لە لیستەکەی لابرد. ئەوان یاریزانێکی گەورە لە دەست
دەدەن. ئەمە هەواڵێکی ناخۆشە بۆ مانچستەر یۆنایتد و هەواڵێکی خۆشە بۆ بەرشەلۆنە. بۆیە
رۆیشتنی ڕاشفۆرد هەڵەی ئەو نییە.
هەروەها
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە مافی کام یاریزانە ئەمساڵ تۆپی زێڕین بباتەوە و ڕایگەیاند:
بەڕای من، عوسمان دێمبێلێ کەمێک لە پێش لامین یامالە بۆ بردنەوەی تۆپی زێڕین. من بەدڵنیاییەوە پشتگیری
دەکەم. عوسمان ساڵێکی نایابی هەبوو، لەگەڵ پاریس سانجێرمان چامپیۆنزلیگی بردەوە و ڕۆڵێکی
گرنگی هەبوو لە تۆمارکردنی گۆڵی گرنگ لە یارییە گەورەکاندا. لەبەر ئەم هۆیە، دێمبێلێ ئەم نازناوە بەدەست دەهێنێت و
من بەم شێوەیە بیر دەکەمەوە./.