بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لە کاتێکدا کە جەستە زیاتر لە هەموو کاتێک تووشی ڤایرۆس و پیسکەرەکان
بووە، بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری زۆر گرنگە. پسپۆڕانی زانستی پزیشکی کۆن جەخت لەوە
دەکەنەوە کە دەتوانرێت بە خوراکی گونجاو و بەکارهێنانی ڕووەکی دەرمانی، بە شێوەیەکی
سروشتی هێزی بەرگری جەستە بەهێز بکرێت.
دکتۆر نەرگس
فەراهانی، پسپۆڕی زانستی پزیشکی کۆن سەبارەت
بە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە ڕایگەیاند: یەکەم و گرنگترین خاڵ بۆ بەهێزکردنی
سیستەمی بەرگری، پاککردنەوەی کۆئەندامی هەرسە. چونکە لە زانستی پزیشکی کۆندا گەدە یەکەم
ماڵی تەندرووستی جەستەیە. خواردنی ئاوی گەرم لەگەڵ هەنگوین و لیمۆ لە بەیانیاندا دەتوانێت
سەرەتایەکی باش بێت بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە.
دکتۆر فەراهانی
هەروەها پێشنیاری کرد: خواردنەوەی
ڕۆژانەی چای گیای
جاترە، خواردنی خاکشیر لەگەڵ ئاوی گەرم لە بەیانیاندا، دوورکەوتنەوە لە خوراکە زۆر
سارد و زۆر چەورەکان و خەوتنی ڕێک و پێک لە شەودا کاریگەری بەرچاوی لەسەر پاراستنی
هاوسەنگی میزاج و بەهێزکردنی بەرگری جەستە هەیە./.