بە
پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشێکی زۆری جەستەیی مرۆڤ لە ئاو پێکهاتووە و ئەمەش بەسە بۆ
تێگەیشتن لەوەی خواردنەوە چەندە کاریگەری لەسەر ئەرکەکانی جەستە هەیە. بەشێک لەو
کاریگەرییانە لەسەر ئاستی شەکری خوێنە کە زۆر گرنگە.
خواردنەوەکان
کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر ئاستی شەکری خوێن هەیە. خواردنەوە شیرینەکانی وەک
ساردی، شەربەتی میوەی شەکری و زۆرێک لە خواردنەوە وەرزشییەکان دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی
خێرای ئاستی شەکری خوێن. لە ئەنجامدا باشترە زۆرتر گرنگی بە هەڵبژاردنی
خواردنەوەکان بدرێت.
ئەو خواردنەوەیانەی کە ئاستی شەکری خوێن بەرز ناکەنەوە بریتین
لە:
1- ئاو:
خواردنەوەی ئاوی پێویست جەستە شێدار دەهێڵێتەوە و مەترسی شەکرە
کەم دەکاتەوە بە کەمکردنەوەی خواردنەوە شەکرییەکان.
2- قاوە:
توێژینەوەکان دەریخستووە کە قاوە (تەنانەت بێ کافاین) پەیوەندی
بە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری 2 هەیە. بەڵام وریابە! شیرینکەرە دەستکردەکان
کاریگەرییە سوودبەخشەکانی قاوە لە ناو دەبەن.
3- چای سەوز:
چای سەوز پێکهاتەیەکی تێدایە کە لەوانەیە هەڵمژینی کاربۆهیدرات
کەم بکاتەوە و ڕێگری بکات لە بەرزبوونەوەی لەناکاوی شەکری خوێن.
4- شیری
کەم چەوری:
شیری بێ چەوری یان کەم چەوری بژاردەیەکی باشە بۆ دابینکردنی
کالسیۆم و پرۆتین بۆ تووشبووانی شەکرە. لەگەڵ ئەوەشدا، نابێت زیادەڕەوی لە خواردنی
شیر بکەیت، چونکه کاربۆهیدراتی تێدایە و زۆر خواردنی کاریگەری لەسەر ئاستی شەکری
خوێن هەیە.
5- ئاوی تەماتە: