هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی لاوانی ئێران، یەکەمین یاری دۆستانەی خۆی بەرامبەر عێراق بە ئەنجامی 3-0 لە یاریگای عێراقدا ئەنجام دا و  سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

کاتژمێر 8:30 خولەک لە یاریگەی شارار حەیدەر لە بەغدا، قوتابیانی ئەرمەغان ئەحمەدی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بوونەتەوە و لە کۆتاییدا بە سێ گۆڵ لە ڕکابەرەکەیان بردەوە.

هەردوو تیپەکە بەردەوام دەبن لە کەمپی ئامادەکارییەکانیان و لە دووەم یاری دۆستانەدا لە یاریگای ئەلزورا لە  شەوی 15ی ڕەزبەر ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.