هەرچەندە هەناردەکردنی نەوتی خاو لە گەرووی هورمزەوە بۆ نزیکەی ٧٦٪ی ئاستی پێش جەنگ گەڕاوەتەوە، بەڵام بەرهەمە پاڵێوراوەکانی نەوت، بە تایبەتی گازوایل، بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بوونەتەوە. بەپێی داتاكان، ڕۆژانە ١٠ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە گەرووەکەوە تێدەپەڕێت، بەڵام تەنها ١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل بەرهەمی پاڵێوراو وەک گازوایل و بەنزین گواسترێتەوە.زیانی پاڵاوگەکانی ناوچەکە بەهۆی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی گازوایل و بەرزبوونەوەی نرخەکان. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکە، بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی باج و ئازادکردنی بەشێک لە یەدەگی نەوتی فریاگوزاری دراوە.شارەزایان پێشبینی دەکەن چاکبوونەوەی تەواوی بازاڕی بەرهەمە پاڵێوراوەکان تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بخایەنێت، چونکە چاککردنەوەی پاڵاوگە زیانپێگەیشتووەکان و جێگرتنەوەی بەرهەمی لەدەستچوو کاتی زۆر دەخوازێت.
کەمی گازوایل بووەتە هەڕەشەیەکی نوێ بۆ سەر ئابووری جیهان
جام کوردی - جیهان بەهۆی زیانپێکەوتنی پاڵاوگەکانەوە ڕووبەڕووی قەیرانی کەمیی بەرهەمە پاڵێوراوەکان دەبێتەوە و بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکەش ئەمریکا و وڵاتانی گرووپی حەوت ڕێکاری بەپەلە دەگرنەبەر.
9 کاتژمێر لەمەوبەر