بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ لە بواری گۆڕانکاری وەرزشی تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاند ڤیکتۆر گیوکرێس، هێرشبەری سویدی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆن گواستراوەتەوە بۆ ئارسناڵ و ئەمەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە فەرمی لەلایەن یانەی ئارسناڵەوە ڕادەگەیەنرێت دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لە نێوان هەردوو یانەکە واژۆ بکرێت. تێچووی ئەم گواستنەوەیە 63.5 ملیۆن یۆرۆ بووە لەگەڵ 10 ملیۆن پاداشت./.