بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ڕۆما ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمی گواستنەوەی ئیڤان فێرگسۆنی لە یانەی برایتۆن بە گرێبەستێکی قەرز و یەک ساڵە ڕاگەیاند. ئیڤان فێرگسۆن تەمەن 20 ساڵە، لە ساڵی 2021ەوە یاریزانی یانەی برایتۆن بووە و لەم ماوەیەدا لە 80 یاری لە پاڵەوانێتییە جۆراوجۆرەکاندا بۆ ئەم یانە یاریکردووە و 17 گۆڵ و 6 ئەسیستی گۆڵی تۆمار کردووە./.