هەشت ئەستێرەی گەورەی گۆڵف لە جیهاندا نەیانتوانیوە خەونی 6 ساڵەی خولی گۆڵفی پڕوفشناڵی (LIV Golf) بەدیبهێنن، نزیکەی مانگێکە خولەکە لەژێر چاودێری دادگا لە ئەمریکا خریکە لەناودەچێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایدەگەیەنێت، بەپێی بەڵگەنامەکانی ئیفلاس، تەنانەت سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیە (PIF) زیاتر لە 5 ملیار دۆلاری خستۆتە ناو پڕۆژەکەوە لە سەرەتای دامەزراندنی خولەکەدا، بەڵام ئەوا ئێستا ڕووبەڕووی دادگا و داڕمان بووەتەوە.
لە هەمان کاتدا سعودیە کە چەند ساڵێکە بە خەرجکردنی زۆر لە بواری وەرزشدا هەوڵی دامەزراندنی جێگایەک بۆ خۆی لە جیهاندا دەدات، لە دوایین زنجیرە پێشبڕکێ وەرزشییەکان کە یارییەکانی ناگۆیا ئاسیایە، تەنیا 4 میدالیای زێڕ و 3 میدالیای زیو و 10 میدالیای برۆنزی بەدەستهێناوە. بەڵام ئێران سەرەڕای دابەزینی بەرچاوی وەبەرهێنان و بارودۆخی شەڕ، تا ئێستا 19 میدالیای زێڕ و 18 میدالیای زیو و 15 میدالیای برۆنزی بەدەستهێناوە.