بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم غەریب ئابادی ڕایگەیاند کە تیمێکی تەکنیکی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەردانی تاران دەکات.

ناوبراو وتی: کاتی سەردانەکە دوو یان سێ هەفتەی داهاتوو دەبێت.

غەریب ئابادی وتی: ئامانجی سەردانەکەی ئەو تیمە، تاوتوێکردنی چۆنیەتی هاوکاریی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییە.

ڕاشیگەیاند کە تیمەکە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران بەسەرناکاتەوە./.