جام کوردی - سەرۆک ترەمپ ویستی خۆی، وەک پیاوی گەورە و ئازا نیشانبدات .. ئێران کەمێک پێش ئێستا دووبارە گەرووی هورمزی داخستەوە.!
هۆکارەکە؟! ترەمپ لە ڕۆڵی کەسێکی سەرکەوتوودا دەژیا و پۆزی بەسەر جیهاندا لێدەدا و دەیگوت: ئێمە بەردەوامین لە گەمارۆدانی بەندەرە ئێرانییەکان و هیچ شتێکیان پێنادەین لەبەرامبەر کردنەوەی گەرووەکە.! ئێرانییەکانیش پێیانگوت: هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین ..
⚫️ با لە سەرەتاوە بۆت ڕوونبکەینەوە چیی ڕوویدا تا تێبگەیت..👇
سەرەتا، کاتێک ئێران دوێنێ ڕایگەیاند، کە گەرووی هورمز بەدرێژایی ماوەی دانوستانەکان کراوە دەبێت، ئەم ڕاگەیاندنە جیهانی گۆڕی .. نرخی نەوت دەستبەجێ دابەزی و هەر بەرمیلێک گەیشتە نزیکەی (٩٠) دۆلار، واتە بە ڕێژەی (١٠٪) دابەزی، بازاڕەکان هێوربوونەوە و توندوتۆڵی بۆرسەکان دەستیپێکرد، ئەو ترسەی، کە دەستی بەسەر بازرگانی جیهانی و گواستنەوە و زنجیرەکانی دابینکردندا گرتبوو، کەمبووەوە.
واتە دوای ئەو هەموو نمایشە سەربازییانەی ئەمریکا و هەڕەشە و لێدان و گەمارۆیانە، ئەوەی بەشێک لە هاوسەنگیی بۆ جیهان گەڕاندەوە کۆشکی سپی نەبوو.. بەڵکو بڕیارێکی ئێرانی بوو، کە وەک ئەنجامێکی ڕاستەوخۆی ڕازیبوونی ئەمریکا بۆ مەرجەکان و ناچارکردنی ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان هات.
🔹لێرەدا بێگومان ئەمە زلەیەکی سیاسیی بوو بۆ ترەمپ.. بۆچیی؟
چونکە ئێران ڕێڕەوە ئاوییەکەی، وەک جۆرێک لە تەسلیمبوون نەکردەوە، بەڵکو وەک بەشێک لە هاوکێشەیەک، کە بەسەر ئەمریکا و ئیسرائیلدا سەپێنرا: ئاسایشی گەشتیاری لە هورمز لەبەرامبەر ئاسایشی لوبنان. بەمەش بە کردەیی دۆسیەیەکی جیهانیی، کە کار دەکاتەسەر ئابووریی و وزە، بەستەوە بە گرژییەکانی لوبنانەوە. ئەمەش واتە ئیسرائیل چیتر ناتوانێت بێ باج فشار بخاتەسەر لوبنان، ئەمەش بووەهۆی تووڕەبوونی توندی ئیسرائیلییەکان.
🟢 (تێبینی لە کاتی نووسینی پۆستەکەدا: هێشتا ئیسرائیلییەکان ئەو ئاگربەستەی، کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە دەشکێنن و هێڵێکی زەردیان لە دەوری ٥٥ گوندی باشوور کێشاوە و ڕێگری لە دانیشتووان دەکەن بگەڕێنەوە.. دەنگۆی ئەوەش هەیە، کە سەربازێکی فەرەنسی لە هێزەکانی یونێفیڵ کوژراوە و دۆخەکە لە لوبنان لە لێواری تەقینەوەدایە..).!
🟡 وەک هەمیشە، ترەمپ، کە زیاتر لەوەی هەناسە بدات درۆ دەکات، بەرگەی ئەوەی نەگرت، وەک لایەنێکی ناچار یان لەرزۆک دەربکەوێت .. بۆیە بڕیاریدا کەمێک یاریبکاتەوە.
دوای ئەوەی سوودی لە کردنەوەی گەرووەکە بینی و بازاڕەکان هەناسەیەکیان پیاهاتەوە، ویستی ڕێککەوتنەکە پێچەوانە بکاتەوە و دیمەنەکە بە شێوەیەکی تر نیشانبدات.. لە لێدوانەکانیدا دەستی کرد بە وێناکردنی ئێران، وەک لایەنێکی دۆڕاو و تەسلیمبوو، لەبری ئەوەی پابەندی ڕۆحی لێکتێگەیشتنەکە بێت، بڕیاریدا بەردەوام بێت لە گەمارۆدانی بەندەرە ئێرانییەکان (تا دەگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئێرانییەکان).!
🔸باشە جەناب، ئەی لە نێوانماندا ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن نییە؟!
گوتی نەخێر، ئەوە پەیوەندی بە منەوە نییە.. من بەردەوام دەبم لە گەمارۆدانی بەندەرە ئێرانییەکان.. ئەی دەتانەوێت وێنەم ناشیرین بێت؟!
کێشەکە ئەوەیە نەفامییەکەی لێرەدا نەوەستا..
🟢 ترەمپ ویستی زیاتری لێ بکات، لێدوانی درۆ و دژبەیەکی لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێراندا بۆ ئەوەی وێنەی سەرکەوتنێکی درۆینە بۆ خۆی دروستبکات.. جارێک دەڵێت ئێران ڕازی بووە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ ماوەیەکی نادیار ڕابگرێت، جارێک دەڵێت هیچ پارەیەکی بلۆککراو لە ئەمریکا وەرناگرێتەوە، جارێکیش باسی گەڕاندنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو دەکات بۆ ئەمریکا، وەک ئەوەی ڕێککەوتنەکە تەواو بووبێت و ئێران ئیمزای لەسەر هەموو خواستەکانی ئەو کردبێت.!
بەڵام بێگومان ئێرانییەکان لەسەر ئەم قسانە بێدەنگ نەبوون..
🟣 وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ڕاشکاو ئەو قسانەی بەدرۆخستەوە و گوتی: گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی (٦٠٪) بۆ ئەمریکا "بە هیچ شێوەیەک بڕیاری لەسەر نەدراوە" و ئێران گەمارۆ نادرێت و بەردەوامیی گەمارۆکان بە "پێشێلکردنی ئاگربەست" دادەنرێت و وەڵامیان دەبێت.!
هەروەها سەرۆکی پەرلەمانی ئێران گوتی ترەمپ "لە یەک کاتژمێردا حەوت لێدوانی داوە، کە هەموویان درۆن" و پرسی کردنەوە یان داخستنی گەرووەکە و ئەو یاسایانەی حوکمی دەکەن "لەسەر زەوی دیارییدەکرێن، نەک لە ڕێگەی سۆشیاڵمیدیاوە".
🔹ڕاستەوخۆ دوای ئەوە، ئێرانییەکان دەستیان بەگرژییەکان کرد..
ئاژانسەکانی، وەک (تەسنیم و فارس) لە سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانەوە گواستیانەوە، کە دووبارە کردنەوەی گەرووەکە بەستراوەتەوە بە مەرجی زۆر دیاریکراو: کەشتییەکان دەبێت بازرگانی بن، نەک سەربازیی، نە خۆیان و نە بارەکەیان پەیوەندییان بە وڵاتانی دوژمنەوە نەبێت، لەو ڕێڕەوانە بڕۆن، کە ئێران دیارییان دەکات و تێپەڕبوونەکە بە هەماهەنگی تەواوی هێزە ئێرانییەکان بێت.
🔵 ئەی ترەمپ چیی دەکات؟ ئایا عەقڵ بەکاردەهێنێت؟ نەخێر..
ترەمپ بڕیاریدا بەردەوام بێت لە گەمارۆدان و دەستی کرد بە قسەی سەیر و گوتی "لەوانەیە ئاگربەستەکە درێژنەکەینەوە" و "لەوانەیە ناچار بین دەستبکەین بە فڕێدانی بۆمب" ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتنێکی درێژخایەن.
لێرەدا ئێرانییەکان گوتیان تەواو.. تۆ هەر ئەوەیت، کە هەیت.
🟠 ڕاستەوخۆ دوای ئەوە، سوپای ئێران کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند، کە "کۆنترۆڵێکی توند" دەخەنەوەسەر گەرووەکە، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی گوتی تاران سوورە لەسەر کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز تا کۆتاییهاتنی شەڕ بە یەکجاری و بەدیهاتنی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.!
بەو شێوەیە خوێنەری ئازیز، ترەمپ بەو ڕەفتارەی خۆی، بووەهۆی داخستنەوەی گەرووی هورمز.. بەڵام بێگومان دوای ئەوەی خۆی و دەوروبەرەکەی ملیۆنان دۆلاریان لە بورسەکاندا قازانج کرد بەهۆی دابەزین و دواتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.. ئەمەش بابەتێکی ترە و پۆستێکی تایبەتی دەوێت.
🔹باشە ئێستا بەرەو کوێ دەچین؟!
بەمشێوەیە، ئێمە گەڕاینەوە بۆ شەڕی ئیرادەکان و پێکدادانی سیاستەکان..
1️⃣ جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران، محەمەد ڕەزا عارف کەمێک پێش ئێستا لە لێدوانێکدا گوتی: بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز لە دەستی ئێراندایە و ئەوان "یان مافی خۆمان لەسەر مێزی دانوستان دەدەنێ یان لە مەیدانی جەنگدا دەیسێنین".
2️⃣ لە بەرامبەردا ترەمپ دەڵێت: "ئێران دەیەوێت دووبارە گەرووەکە دابخاتەوە" و "ناتوانێت هەڕەشە لە ئەمریکا بکات" و "نازانێت بۆچیی ٤٧ ساڵ چاوەڕێیان کردووە پێش ئەوەی دژی ئێران بجوڵێن" و "زانیاریی نوێ لەسەر ئێران لە کۆتایی ڕۆژدا بڵاو دەبێتەوە" و "وتووێژی زۆر باش لەگەڵیاندا بەڕێوەدەچێت.!"
قەبارەی دژبەیەکبوونەکان دەبینیت؟!
لە لایەک دەڵێت ناتوانن هەڕەشەمان لێ بکەن، لە لایەک دەڵێت وتووێژی زۆر باش هەیە و لە لایەکی تریشەوە هەڕەشەی بۆمب دەکات.. سەرۆکی دەوڵەتێکی زلهێز لە نێوان سوپاسگوزاری و هەڕەشە و دانوستان و نکۆڵیکردندا لە هەمان ڕۆژدا دێت و دەچێت، وەک ئەوەی منداڵێکی بچووک بێت، نەک ڕێبەری گەورەترین هێزی سەربازی و ئابووریی لەسەر زەوی.
🔶 بە ڕاستی گەلی ئەمریکا پێویستە دەستوەردان بکەن و چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوە، چونکە خەریکە هەموو جیهان بەرەو کارەسات دەبات.
- وەرگێڕان /لە پەیجی یادگار عەلی وەرگیراوە