جام کوردی - سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق، ئەمڕۆ شەممە ئاشکرای کرد، ئەمەریکا دوای ڕاگرتنی هێرشەکانی دژی ئێران، بە دوای جێگیرکردنی هێزەکانی خۆی لە عێراق دەگەڕێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەلمەعلومەی عێراق ڕایگەیاند، فەرماندە ئەمنییەکان لە ئەنبار پلانێکیان ڕاگەیاند بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ بنکەی عەین ئەسەد لە ناوچەی ئەلبەغدادی لە شاری حیت کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار و گەڕاندنەوەیان بۆ ژمارەیەک بنکە کە پێشتر چۆڵکرابوون.

ئەو سەرچاوەیە لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند: "هێزە ئەمریکییەکان هەوڵدەدەن ئامادەیی خۆیان لە عێراق بکێشنەوە، هاوکات ئۆپەراسیۆنی مەیدانی ئەنجام دەدەن، لەنێویاندا ئۆپەراسیۆنی سیخوڕی زەمینی لە ناوچە بیابانییە نوێیەکان بەرەو بیابانی سەلاحەدین".

هەروەها زیادی کرد: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەندێک بنکە، لەوانە عەین ئەسەد، ڕێکارێکی کاتی بوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئەگەری هێرشی مووشەکی بۆ سەریان لە کاتی شەڕی دژی ئێران.