بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی "عێراقی سەوز"، بەکارهێنانی پلاستیک لەم ساڵانەدا زۆر زیادی کردووە. ئەم دۆخە بووەتە گەورەترین ئاڵنگاریی ژینگەیی و تەندروستی لەنێو هەموو پارێزگاکانی عێراقدا.
پلاستیک لە زۆربەی کەرتەکانی وەک خۆراک، خواردنەوە و تەنانەت لە 21%ـی کەرتی بیناسازیدا بەکاردێت. بەهۆی نەبوونی چاودێرییەوە، ئەم پاشماوانە لە دوای بەکارهێنان دەخرێنە نێو ژینگەوە و زیانی گەورە بە خاک و ئاو دەگەیێنن.
ڕوانگەی سەوز هۆشداری دەدات لەوەی، ڕێژەی دووبارە بەکارهێنانەوەی پلاستیک لە عێراق تەنیا 20%ـە. زۆربەی پاشماوەکان لە شوێنە نایاساییەکان یان لەسەر کەناراوەکانی دیجلە و فورات فڕێ دەدرێن، ئەمەش مەترسییەکی درێژخایەن بۆ سەر ئاسایشی ژینگەیی دروست دەکات.