جام کوردی - ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تاقمە جوداخوازەکان کە تۆمەتبارن بە پلاندانان بۆ کردەوەی دوژمنکارانە دژی سنوورەکانی ئێران، ئێستا دەبێ هەرێمی کوردستانی عێراق بەجێبهێڵن.

تۆڕی هەواڵی ئەلعەرەبیە لە زمانی بەرپرسێکی عێراقی بڵاویکردەوە، حکومەتی بەغدا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە تەواوی تیرۆریستانی جوداخوازی دژە ئێران دەردەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە عێراق چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕێگە بە هیچ هێرش و دەستدرێژییەک نادات لە خاکی خۆیەوە بچێتە ناو خاکی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

عەلی باقری، جێگری سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لەم دواییانەدا داوای لە کاربەدەستانی عێراق کرد کە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی تاقمە تیرۆریستییەکان بۆ سنوورەکانی دوو وڵات لە دوای پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکانی ناوچەکە.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، باقری داوای لە بەرپرسە عێراقییەکە کرد کە بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی ئەمنی کە لە نێوان بەغدا و تاران واژۆ کراوە، ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی تیرۆریستان بگرێتەبەر.

ئەعرەجی هەروەها ڕایگەیاندووە، عێراق بەردەوام دەبێت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ لایەنە جیاجیاکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو قەیرانە و ڕاگرتنی گرژی و گەڕانەوە بۆ سەر ڕێگای دیالۆگ.

هەڕوەها ڕایگەیاند که ژمارەیەکی زۆرتر له هێزەکانی پێشمەڕگەی کوردستان ڕەوانەی سنووری کراون بۆ ئەوەی له دیوی هەولێرەوه کۆنترۆڵی زیاتریان به سەر سنوورەکەدا هەبێت.

ڕۆیتەرز پێشتر بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆی ڕاپۆرتی دابوو کە تیرۆریستانی دژە ئێران ڕاوێژیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کردووە سەبارەت بە ئەگەری هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی ئێران.