جام کوردی – ئێران لە کاردانەوە بە "پێشێلکاری لە ئاگربەستدا"
چەند شەپۆلی مووشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و عەمید مەجید موسەوی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی
سوپای پاسداران، ڕایگەیاند: "بەڵێنەکە جێبەجێ کرا."
میدیای فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە :ئەمشەوو سەیری ئاسمانی ئیسرائیڵ بکەن!
تا ئێستا چوار شەپۆلی مووشەکی لە ئێرانەوە بەرەوو ئیسرائیڵ هەڵدراون
و چەند ناوچەیێکی قەوارە کاتییەکەی کردۆتە ئامانج.
زەنگی ئاگادار کردنەوە لە ئیسرائیل چالاک کرا و ئیسرائیل ڕایگەیاند ئێران
هێرشی موشەکی ئەنجام داوە و دەنگی تەقینەوە بیستراوە لە جەلیلە
ئێران ڕایگەیاند: پێشتر ئیسرائیلمان
ئاگادار کردبۆوە کە پێشێلکاری لە ئاگربەستدا ئەنجامی خراپی دەبێت.
شەش شەپۆڵی مووشەک لەدوای یەک لە ئێران بەرەوو ئیسرائیڵ هەڵدراون.
فرۆکەی پڕ کردنەوەی سوتەمەنی ئیسرائیل لە فرۆکەخانەی بن گۆریۆن ـیان جێهێشت
هاوکات میدیای ئێران بڵاوی کردەوە: موشەکی ئێرانی فەرماندەیی سوپای ئیسرائیلی
له باکوری ئیسرائیل کردە ئامانج.