جام کوردی - چەند کاتژمێرێک دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر چەند شاری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان دەستیپێکرد؛ هێرشەکان لەگەڵ لێدانی ئاگادارکەرەوەی تەلئەبیب و قودس و ناوچە بەرفراوانەکانی ناوەڕاست و باشووری فەلەستینی داگیرکراو و ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و ئامادەیی نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل بوو.

لە درێژەی پەرەسەندنی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ئێران و ڕژێمی زایۆنی، چەند خولەکێک دوای هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند شاری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی بۆ سەر بەشێک لە ناوچە داگیرکراوەکان دەستیپێکرد. سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لەوە کردووە کە مووشەک لە ئێرانەوە ئاراستەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری ئیسرائیل کراوە.

لە هەمان کاتدا لە تەلئەبیب زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا و  هەروەها لە قودسی داگیرکرا و ناوچەیەکی فراوانی ناوەڕاست و باشووری فەلەستینی داگیرکراو. هەروەها میدیا عیبریەکان باس لەوە دەکەن کە سیستەمی بەرگری چالاک کراوە و هۆشداری پێشوەختە لە ناوچە جیاجیاکان دەرکراوە.

ئاژانسی هەواڵی زایۆنیستی "وەڵا" بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆی بڵاویکردەوە، نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی و ئەرکی فریاگوزاری؛ هەنگاوێک کە لە هەمان کاتدا هات کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەردەوامی هێرشە موشەکییەکان زیادیان کرد.