جام کوردی - لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان دەریدەخەن کە هیچ هێرش و تەقینەوە و هەڕەشەیەکی ئەمنی و چالاکییەکی نائاسایی لە دوورگەی خەرک ڕووینەداوە.
لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە و لە هەمان کاتدا کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئۆپەراسیۆنە مووشەکییەکانی لە دژی ناوچە داگیرکراوەکان دەستپێکردووە، هەندێک دەنگۆ لە فەزای ئەلیکترۆنیدا سەبارەت بە تەقینەوە یان هێرشکردنە سەر دوورگەی خارک بڵاوبوونەتەوە؛ بەڵام بەدواداچوون دەریدەخات کە ئەم ئیدیعایانە بێ بنەمان و هیچ ڕووداوێک لەم دوورگەیەدا ڕووی نەداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کاتژمێر 00:00 تا 6:30ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هیچ تەقینەوە و هێرشێکی ئاسمانی، چالاکی بەرگری و مەترسی ئەمنی لەسەر خارک تۆمار نەکراوە.