بەگوێرەی ڕاگەیاندنێکی فەرمی، لە دوای وەرگرتنی ڕێنماییەکانی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دووبارە بە شێوەی ئاسایی دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە. هەروەها ئاماژە کراوە کە لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەیەک گەشتی فڕین هەڵوەشێندرابوونەوە و ئێستا زانیارییەکانیان کۆدەکرێنەوە.لە هەمان کاتدا، دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان ڕایانگەیاندووە کە ئاسمانی عێراق بەڕووی هەموو گەشتەکانی هاتن و چوون کراوەتەوە و جووڵەی فڕین بەپێی ڕێکارە دیاریکراوەکان دەستیپێکردووەتەوە.لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە کە چاودێری و هەڵسەنگاندنی دۆخی ئاسایش بەردەوام دەبێت و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان درێژەی هەیە بۆ پاراستنی بەرزترین ئاستی سەلامەتیی فڕین.هەروەها پشتڕاست کراوەتەوە کە کۆمپانیاکانی فڕین و گەشتیاران لە هەر گۆڕانکارییەکی نوێدا لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە ئاگادار دەکرێنەوە.ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە پێشتر بڕیارێک بۆ داخستنی کاتی ئاسمانی وڵات درابوو، بەڵام ئێستا جووڵەی گەشتە ئاسمانییەکان بە شێوەی ئاسایی گەڕاوەتەوە و خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانەکان بەردەوامن.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر: گەشتە ئاسمانییەکانمان ئاسایی بوونەوە
جام کوردی - گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەتەوە.
7 کاتژمێر لەمەوبەر