فوئاد حوسێن و عەباس عێراقچی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری کرد. لە گفتوگۆکەدا جەخت لەسەر گرنگیی کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگرتن لە فراوانبوونی ململانێکە کراوەوە. هەروەها باس لە ڕۆڵی وڵاتانی دیکە بۆ پشتیوانیکردن لە ئارامی ناوچەکە و بەردەوامی هەماهەنگی و پەیوەندییەکان لەسەر پرسە هاوبەشەکان کرا.
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران جەخت لە کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکەنەوە
جام کوردی - پشتیوانی لە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان
8 کاتژمێر لەمەوبەر